سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ پارتی بۆ چارەسەری کێشەی سۆران عومەر نییە
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی، ڕەتیکردەوە لەنێوان حیزبەکەی و پارتی دا، هیچ گفتووگۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سۆران عومەر هەبێت.
ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی پەیوەندی نێوان حیزبەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەری پەرلەمانتار، کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانی نێوانیان هەبووە و دەشڵێت "چەند پەرلەمانتارێک داوای یاساییان لەسەربوو، بۆ بەتەنها پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ هەڵگیرا؟ ئەمە نیشانەی پرسیاری لەسەر پەرلەمانیش دروستکرد".
دکتۆر ڕێبوار وتیشی" بەرەو نەهێشتنی نەفەسی دەنگی ئازاد هەنگاو دەنرێ، خەریکە بوار بۆ ڕەخنەگرتن ناهێڵرێت، بەجۆرێک پەرلەمانتار نەتوانێت ڕەخنە بگرێت وقسەی خۆی بکات، لەکاتێکدا پەرلەمانتار نوێنەری خەڵکە، دەبێت ڕەخنە لە گەندەڵی و ئەو کاراکتەرانە بگرێت کە هۆکاری ئەم قەیرانەن".
هاوکات لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی، ڕەتیکردەوە لەنێوان حیزبەکەی و پارتی دا، هیچ گفتووگۆیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سۆران عومەر هەبێت، ڕوونیکردەوە، گرفتی ئەو پەرلەمانتارە، کاریگەری لەسەر پەرلەمانی کوردستانیش هەبووە، بەجۆرێک کۆبوونەوەی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان نەکراوە، هێزە سیاسیە کاریگەرەکانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان کردووە، جەختیکردەوە"دەبوو پارێزبەندی هەڵنەگرن، ئەمە سونەتێکی خراپ بوو، لەکاری پەرلەمانیدا کە دایانهێنا.
PM:06:45:26/05/2020
ڕێبوار حەمەد
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی
تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس یەکسەر دوای هەناسەدانی هەوای “ئازادی”: من “بەرگر”م دەوێت
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media