بڕیارە سبەی چوار شەممە مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیری مامۆستایانی دەڤەری بادینان ئەنجامبدەن.
لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان بڵاویکردەوە، بۆ پشتگیریکردنی هاوپیشەکانیان لە دەڤەری بادینان و داوای ئازادکردنی (مامۆستا بەدەل بەرواری) گردبوونەوەیەک سازدەکەین.
هاوکات داواش لە مامۆستایان و هاوڵاتیان دەکەن کە بەشداری گردبوونەوەکە بکەن، چونکە ئامادەبونیان هەڵوێست و داکۆکیکردنە لە مافەکانیان و لە ئازادی و دادپەروەری و سەربەستی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی هەموومان لەناودەبات
زیاتر لە 10 ڕۆژە ئەم مامۆستا بەڕێزە بەم رەمەزان و جەژنە دەستگیرکراوە .
ئاگادارییەک لە (ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان)ەوە.
مامۆستایانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، کە بۆ پشتگیریکردنی هاوپیشەکانمان لە دەڤەری بادینان و داوای ئازادکردنی (مامۆستا بەدەل بەرواری) گردبوونەوەیەک سازدەکەین. ئامادەبوونتان هەڵوێست و داکۆکیکردنە لە مافەکانمان و لە ئازادی و دادپەروەری و سەربەستی.
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٠ کاتژمێر ٤:٣٠ لە پارکی بەردەم قوتابخانەی #لەیلا_قاسم.
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان
٢٦ / ٥ / ٢٠٢٠