کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشەممە بڵاوکردەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە".

 

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە شاری هەولێر ٣٦ پلە، لە سلێمانی ٣٥ پلە و لە دهۆك ٣٤ پلە بێت و لە كەركوك ٣٧ پلە بێت. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوری پێوە دەردەكەوێت، مەودای بینین لە نێوان (٩-١٠) كیلۆمەتر دەبێت.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە پێشبینیشی كردووە سبەینێ پێنج شەممە، لە هەوێر پلەكانی گەرما ٣٨ پلە بێت و لە سلێمانی ٣٦ پلە و لە دهۆك ٣٦ پلە و لە شاری كەركوكیش ٣٩ دەبێت. 

كەشناسی ئاشكراشیدەكات ئاسمان سبەینێ ئاسمان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت و مەودای بینین لە نێوان (٩-١٠) كیلۆمەتر دەبێت. 



AM:10:47:27/05/2020