قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشیاری له نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ده‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت" سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
خالید محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" لیژنه‌كه به ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتیه (كڵامپ) له قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان پشكنین بۆ به‌رز و نزمی ڤۆڵتیه ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و كێبڵه‌ی له موه‌لیده‌كه‌وه بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان راكێشراوه و جۆزه‌ی ماڵانی لێبه‌ستراوه له‌سه‌رو (195) ڤۆڵت بێت، له حاڵه‌تی كه‌می و نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌باكه ئه‌و موه‌لیده‌كه كێشه‌ی هه‌یه و پێیوسته خاوه‌ن مۆلیده‌كه چاره‌سه‌ری بكات".
وتیشی" ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كاره‌بای موه‌لیده‌كانیان ڤۆڵتییه‌ی نزمه، سه‌ره‌تا ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتییه (كلامپ) كاره‌بای قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی پێوانه بكات پاشان ناو ماڵه‌كه‌ی، له‌كاتی نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای گه‌شتو به قاتعه‌كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكاته‌وه".
سه‌باره‌ت به نزمی ڤۆڵتییه له كاره‌بای ناوماڵه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای ناو قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان له سه‌رو (195) ڤۆڵت بو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جۆزه یان ئه‌و وایه‌ره‌ی كاره‌بای بۆ ماڵه‌كه گواستوه‌ته‌وه كێشه دروستبكات.
راشیگه‌یاند" رۆژانه لیژنه‌كه سه‌ردانی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و كه‌موكورتی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ی مۆلیده و گه‌یاندنی سكاڵاكانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره (07701363679) كه تایبه‌ته به لیژنه‌ی موه‌لیده یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بكه‌ن".
AM:11:37:27/05/2020