وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی جه‌ژن ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه نه‌بوایه ، به‌ركه‌وتنه‌كان زۆر بوایه ، ئێمه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌ڕووی زانستی یه‌وه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هێنده‌ی ئێستا زیاتر ببوایه".
د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" توش بوونی 6 حاڵه‌ت یان 20 حاڵه‌ت له ڕۆژێكدا له‌هه‌رێمی كوردستان، هێشتا له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودان، ئێمه به‌حاڵه‌تێكی وای نابینین كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو بێت".
ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی جه‌ژن ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه نه‌بوایه، به‌ركه‌وتنه‌كان زۆر بوایه، ئێمه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌ڕووی زانستی یه‌وه ژماره‌ی توشببوانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هێنده‌ی ئێستا زیاتر ببوایه چونكه به‌ركه‌وتنه‌كان له ڕۆژی جه‌ژن زۆر ده‌بوون".
هه‌روه‌ها وتی" كۆبوونه‌وه‌كانی ناو بازاڕ و شه‌وانی ئیسكان له هه‌ولێر و سه‌هۆڵه‌كه له سلێمانی، ئه‌و شوێنه گشتیانه وه به‌هه‌مان شێوه له مزگه‌وته‌كان، مه‌ترسی ئه‌وانه‌مان نیشانداوه، به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیانمان باس كردووه، جگه له‌وه‌ی ڕێنمایی پێویستمان داناوه".
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی نوێی توشبووانی كۆرۆنا ده‌ڵێت" ژماره‌كان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 110 حاڵه‌تی نوێ، ئه‌و ژماره‌یه به‌ڕاستی ژماره‌یه‌كی به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ، ئێمه هێشتا ئه‌و ژماره‌یه له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودا ده‌بینیین، به‌ڵام هه‌ڵكشانێكی زیاد له پێویسته به به‌راورد به ژماره‌كانی دیكه ، ناتوانم پێت بڵێم شه‌پۆلی دووه‌مه به‌ڵام بارودۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری تووش بوونی ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه نه‌زانراوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ڵگری ئه‌و جۆره په‌تایه ئێستا له‌ناو كۆمه‌ڵگه بوونی هه‌بێت و كه‌سه‌كانی دیكه تووش بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری كرابێت".
د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو ئه‌وه‌شی وت" مه‌ترسیه‌كه له ئێستادا به‌رزتره هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه له‌به‌ر هه‌ریه‌كه له بارودۆخی ئابوری هاوڵاتیان بێت یا هۆكارێكی دیكه بێت ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا به‌ركه‌وتنه‌كان یه‌كجار زۆر بووه ، وه به‌ڕاستی پابه‌ندبوون له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه یه‌كجار كه‌م بوویه‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ئه‌م په‌تایه هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه ، حاڵه‌تی نوێ هه‌ر ده‌ست نیشان ده‌كرێت، بۆیه گریمانه‌ی توش بوونی حاڵه‌تی نوێ شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی" ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه بگاته ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌زار كه‌سێك تۆمار بكرێت، بێگومان حاڵه‌تی مردنه‌كان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه ، حاڵه‌تی نیشانه‌داره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌ی په‌تاكه‌یان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، په‌تای كۆرۆنا هیچ كاتێك له هه‌رێمی كوردستان بنه‌بڕنه‌بووه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌بووه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی دیكه تووش بكه‌ن".