بكوژی پۆلیسه‌كەی كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی بكوژی پۆلیسه‌كه‌ی كه‌ركوك، كه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دوای كوشتنی له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی پیكابدا به‌سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، ‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە" دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندی بە عەقید مازن غەریب بەرێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووکەوە کرد تاوەکو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دۆزینەوە بکوژی (بەهجەت ئەنوەر)، ئەو پۆلیسە کوردەی کە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بە سەربڕاوی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" درەنگانی شەوی رابردوو ٢٠٢٠/٥/٢٦ بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک پەیوەندی به دکتۆر بەشیر حەدادەوە کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی ئەو کەیسەی پێ راگەیاند".

 

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند" بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک دوای راسپاردن و لەسەر رێنمایی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ دەستنیشان کردن و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی بکوژی بەهجەت ئەنوەر و لە ئەنجامدا ئافرەتێکیان دەستگیر کرد کە یەکێکە لە تۆمەتبارانی ئەو رووداوە، هاوکات عەقید مازن بەڵێنی بە دکتۆر بەشیر حەداد دا کە تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی تەواوی تۆمەتبارانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و راپێجی دادگایان بکەن تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن".



PM:12:51:27/05/2020