وەزیری تەندروستی: مەترسی پەتای کۆرۆنا لەسەر هەرێم زیاتر بووە
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بە هۆی جێبەجێنەكردن و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن، مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بووە".
دوای پێشوازیكردنی له شاندێكی ئیمارات و وه‌رگرتنی بڕی حەفت تۆن پێداویستی پزیشكی و هاوكاری ته‌ندروستی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، " به هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه".
بە به‌راورد به مانگی ئادار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی پەتای كۆرۆنا زیاتر بووه. ( وەزیری تەندروستی رایگەیاند).
وه‌زیری ته‌ندروستی ستایشی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ئیماراتی كرد.
PM:08:30:28/05/2020