وەزارەتی تەندروستی شەش رێگا بۆ پاڵپشتی مناڵەکانیان لەسەردەمی کۆرۆنادا


وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێنومایی و ئامۆژگاری باوکان و دایکان دەکەن کە چۆن لەم سەردەمی کۆرۆ نایەدا پاڵپشتی مناڵەکانیان دەکەن.

 
رێگاکانی وەزارەتی تەندروستی

 
شەش رێگا بۆ دایکان و باوکان و بەخێوکاران بۆ ئەوەی بتوانن لە سەردەمی پەتای کۆرۆنای نوێدا پاڵپشتی منداڵەکانیان بن:


١- لەسەرخۆ بە و پێشتر بیر لە قسەکان بکەوە:
گفتوگۆیەکی هێمن لەگەڵ منداڵەکەتدا دامەزرێنە و لەگەڵیدا باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکە، گفتوگۆیەک کە پێشتر بیرت لێ کردبێتەوە؛ باسی ئەو رۆڵە گرنگەی بۆ بکە کە دەتوانێت لە پاراستنی تەندروستیی خۆیدا بیگێڕیت. تێی بگەیەنە کە رەنگە هەر کەسێک لە خێزانەکەدا نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوێت و نیشانەکانیش رەنگە زۆر لە هی هەڵامەت و ئەنفلوەنزای ئاسایی بچن؛ بۆیە، پێویست ناکات بە بێ هۆکار لەم ئەگەرە بترسێت. ئەوەی بۆ روون بکەوە کە ئاساییە ئەگەر منداڵ و نەوجەوانان تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ ببن، جەخت لەسەر ئەوە بکەرەوە کە نیشانەکان رەنگە سووک بن، بە تایبەتی لە ناو منداڵ و نەوجەواناندا کە ئەگەری چاکبوونەوەش زۆرە. لە هەمووی گرنگتر، ئەوە روون بکەوە کە دەتوانین خۆمان لەم نەخۆشییە بپارێزین، ئەویش بە مانەوە لە ماڵەوە، شوشتنی بەردەوامی دەست، و دەستکاری نەکردنی دەموچاو. وایلێبکە بیر لە دەرەوەی خۆی بکاتەوە؛ پێی بڵێ کە دەزانیت ئەویش نیگەرانە، هەر بۆیەش داوای لێدەکەیت کە پابەند بێت و بەمەش ئەندامانی خێزان و کەسە نزیکەکان دەپارێزێت.


هەموو رۆژێك یەک لەو ڕێنماییانەتان بۆ بڵاودەكەینەوە

 


PM:10:19:28/05/2020