لە کەرکوک بەزەبرى هێز بڵاوە بە خۆپیشاندانی جوتیاران کرا

خۆپیشاندانی جوتیاران لەبەردەم سایلۆی کەرکوک لەلایەن هێزی لیوای ٦١ بەزەبری تەقە کردن وچەک بڵاوەیپێکرا.

 

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ هەینی هەینی ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەو جوتیارە كوردانە وەك هەڵوێست بەرامبەر سوتانی گەنمەكانیان گردبوونەوە، بەڵام لە لایەن لیوای ٦١ی كەركوك تەقەیان بەسەردا كراوە و تەقەش لە رۆژنامەنوسان كراوە و بڵاوەیان پێکرا. 

هێزە ئەمنییەكان لە بەرانبەر ئەو تەقەكردنەی لیوای ٦١ رایانگەیاندووە" كە هیچ دەسەڵاتێكیان بەرامبەر ئەو لیوایە نییە و ناتوانن هیچ كارێك بكەن و دواتر بە زەبری تەقەكردن گردبوونەوەكە كۆتایی پێ هێنراوە".

 
هەربەپێی زانیارییەکان، ئەو جونتیارانە کە لە کورد و عەرەب و سەرجەم پیکهاتەکان پێکهاتبوون داوایانکرد هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق گەن مو دانەوێڵەیان لێوەربگیرێت، بەڵام رێگرییان لێکرا.



AM:11:38:29/05/2020