سۆران عومەر: ئێوە لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" ئێوە لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن".

سۆران عومەر، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نوسیویەتى، حوکمڕانیە موفلیسکراوەکەی ئێوە مەترسییە لەسەر ژیانی خەڵک، ئێوە لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن، ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیکردنەو دەبێ تێکدرێ.

سۆران عومەر لە پەیامەکەیدا دەشڵیت" مەترسیەک لەسەر ژیانی خەڵک و ئایندەیان ھەبێ ئێوە و حوکمڕانیە شکست خواردوەکەتانە، برسیکردن و موچەبڕین ژیانی خەڵکی خستۆتە مەترسی! ئێوە کەی ئاگاتان لەژیانی میلەتە تا لەخەمی مەترسیەکانی سەر ژیانی بن!".

پەیامەکەی ئەو ئەندامەی فراکسۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوە دێت، کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئایار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەبارەى مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا پەیامێکی بڵاویکردەوە.

PM:01:02:29/05/2020