کاتی خولی ئیسپانی و ئیتاڵی و ئینگلیزی ئاشکرا بوو
بەفەرمی کاتی دەسپێکردنەوەی خولە گەورەکانی ئیسپانیاو ئیتاڵیا و ئینگلتەرا ئاشکرا دەبێت و هەموویان لە مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری کۆتاییداوەو خولەکەی لە رۆژی ١١/٦/٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوە و یەکەم یاریش لە نێوان سیڤیلیاو ریاڵ بیتس دەبێت.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریداوە خولی وڵاتەکەی لە بەرواری ١٧/٦/٢٠٢٠ دەستپێبکاتەوەو یاری دەستپێکیش لە نێوان ئارسناڵ و مان سیتی دەبێت.
خولی ئیتاڵیاش لە ٢٠/٦/٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوەو جامی ئەم وڵاتەش لە ١٣ی هەمان مانگ ئەنجام دەدێت کە دوو یاری قۆناغی پێش کۆتاییە.
دەبێت یارییەکانی خولەکان پێش کۆتایی مانگی ٨ تەواو ببێت.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولی فەرەنسا هەڵوەشاوەتەوەو خولی ئەڵمانیا دەستیپێکردووەتەوە.
PM:01:44:29/05/2020