سێ پاسەوانی سنوری ئێرانی لە سەردەشت کوژران

سێ پاسەوانی سەر بە حکومەتی ئێران لە ناوچەی سەردەشتی سەر سنوری هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە کوژران.

 

بەپێی هەواڵی پێگەی پۆلیسی ئێرانی کە لەسەر ئینتەرنێت پەخشدەکرێت رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئایار روویداوەو، بەپێی زانیاریەکانی ئەو پێگە ئێرانییە جگە لەو سێ پاسەوانە ئێرانییەی سەرسنور، ژمارەیەک لە چەکدارەکان کوژراون.

 

تا ئێستا شوناسی ئەو هێزە چەکدارە نادیارەو هیچ لایەنێکی کوردی رۆژهەلآتی کوردساتانیش زانیاری لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەکردۆتەوە.



PM:02:55:29/05/2020