خانمە ئەکتەر و شاعیری دیاری باشووری کوردستان کاردینا سپی، کە ماوەیەک بوو هەر وێنەی رەشوسپی بڵاودەکردەوە، گەڕایەوە سەر جیهانی رەنگاو رەنگ و وێنەیەکی خۆی بە رەنگاورەنگی بڵاوکردۆتەوە.
کاردینا سپی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی رەشو سپی و نوێترین وێنەی خۆشی بە رەنگاورەنگی بڵاوکردۆتەوەو، گەڕاوەتە سەر فۆرمە رەنگاو رەنگەکەی و ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی دوو ساڵە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات ساڵی پار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).