ئافرەتی کورد بە ڕووت‌و قوتی لەبەندیخانەکانی عفرین
شارەکە بەخۆپیشاندان رژانە سەر شەقامەکان..( ڤیدیۆکە ببینە )

روانگەی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند" چەندان ئافرەتی کورد بەرووتی لە بەندیخانەی عفرین کە بەدەستی هێزەکانی حەمزەی سەربە تورکیا بووە، ئازاکراون، لەگەڵ بیستنی ئەم هەواڵە خەڵکێکی زۆر رژاونەتە مەیدانی گشتی شارەکەو دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە".

 

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ کە رێکخراوێکی سەربەخۆیەوەو گرنگی بە هەواڵەکانی سوریا دەدات، بەکەناڵی " ئەلحورەی" راگەیاندووە" عەرەبەکانی دوانیشتووی غوتە کە ئێستا هێنراونەتە عفرین و لەو شارە نیشتەجێکراون لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئەحرار شام دەبێت بەشەڕیان لەگەڵ لیوای حەمزەی سەر بەتورکیا، دوای ئەوە بارەگایەکی سەر بە‌‌ هێزەکانی حەمزە دەستگیر دەکرێت و، چەندان زیندانی تێدا دەبێت، لەنێو ئەو زیندانانەدا هەشت ئافرەتی کوردی تێدا دەبێت کە بەرووت و قوتی لە زینداندا بوون و، ئەمان ئازادیان کردوون".

 

دوای بیستنی ئەم هەواڵە خەڵکی دانیشووتی غۆتە کە ئێستا لە عفریین نیشتەجێ کراون لەگەڵ خەڵکی شارە دەستدەکەن بە خۆپیشاندانی گەورەو داوا لە ‌تورکیا دەکەن کە هێزەکانی حەمزە لە شارەکە بگوازنەوەو دروبخەنەوە.( وەک رامی عەبدولرەحمان باسی دەکات ).

 

چەند ڤیدیۆی ئەو خۆپیشاندان و زیندانە ژنەکان بڵاوکراونەتەوە.

 



PM:06:42:29/05/2020