لە ٢٤ کاتژمێر لە عێراق ٤١٦ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا دەبن

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند " ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئایار ٤١٦ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها ٦ کەسی تووشبوون گیانیان لەدەست دا."

 وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات " لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤١٦ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، بەشی زۆری تووشبووەكانی ئەمڕۆ لە بەغدان و لەم شارەدا ژمارەیان گەیشتووەتە ٢٦٥ تووشبوو، لە نەجەف ٥ تووشبوو، لە بەسرە ١٥ تووشبوو تۆمار كراون، لە كەربەلا ٢٨ تووشبوو، لە دیالە ١٣ تووشبوو، لە واست ٧ تووشبوو و لە بابلیش ١٦ تووشبووی تر تۆمار كراون، لە دیوانیە ١ تووشبوو، لە میسان ٤ تووشبوو و لە زی قاریش ٣١ تووشبوو تۆمار كراون، لە موسەنا ٣ تووشبوو و لە سەڵاحەدین ٢ تووشبوو، لە نەینەواش ١ تووشبوو تۆمار كراون".


هەروەها لە سلێمانی ٢٢ تووشبوو تۆمار كراون، لە كەركووكیش ٣ تووشبوو.


تەندروستی عێراق باس لەوەش دەکات ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٧٣ تووشبوویش چاکبۆتەوە.

 


PM:07:09:29/05/2020