تەندروستی هەرێم دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند

تەندروستی هەرێم رایگەیاند" دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران".

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێردەستنیشانکراوە.

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە" تووشبووەكان ھەردووكیان پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵ، لە شاری بەغدا گەڕاونەتەوە، دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر".

 

به‌ تۆماركردنی ئه‌م دوو حاڵه‌ نوێیه‌، كۆی گشتی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ٥٦٨ كه‌س.

 


PM:07:48:29/05/2020