لە دهۆک دوو کەس خنکان

ئێوارەى ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگاى دهۆک خنکانی دوو کەسی لەئاوی جەمبوریدا ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لەناو ئاوی جەمبوریدا خنکاو دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە" هەر ئەمڕۆ منداڵێک کەوتە ناو ئاوی بەنداوی دهۆک و هەتا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامەو نەدۆزراوەتەوە".



PM:08:58:29/05/2020