ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له‌چین و توێژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرد و له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان له‌سه‌ر خراپی بارودۆخی گوزه‌رانیان، داواشده‌كه‌ن به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك ئازادبكرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بەشداربووانی چالاكییەكە داوایان كرد بەزووترین كات مامۆستا بەدەل ئازاد بكرێت و ئەوەشیانخستەڕوو كە ناكرێت مامۆستا و فەرمانبەران بۆ داواكردنی مافەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنییانە چالاكی ئەنجام بدەن و لە بەرامبەردا دەستگیر بكرێن.
هەروەها ڕەخنەی توندیان لە دەسەڵاتی هەرێم گرت، کە " لەجیاتی بەهاناوەچوونی خەڵکی ناوچە دابڕێندراوەکان، هەرێم هێز ڕەوانەی باڵەکایەتی و زینی وەرتێ و بناری قەندیل دەکات".