مەزلوم كۆبانێ: قۆناغی یەكەمی دیالۆگی كوردی سەركەوتوو بوو

فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند" قۆناغی یەكەمی دیالۆگی نێوان لایەنە كوردیەكان سەركەوتوو بوو هیوادارە لایەنە سیاسیەكان لە خەمی بەرژەوەندی و داهاتوی خەڵكی رۆژئاوای كوردستاندابن".

 

ئەمشەو مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دیالۆگی كوردی-كوردی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهات، ئێمه‌ چوینه‌ قۆناغی دوه‌می گفتوگۆكانه‌وه‌".

 

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتیشی" هیوای ئێمە بۆ هەردوو لایەنی سیاسی  ئەوەیە كە لە خەمی بەرژەوەندی  و داهاتووی گەل بە بنەما بگرن".

 

هاوکات هەر لە پەیامەکەیدا کۆبانێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌" ئێمه‌ به‌ یه‌كگرتوی سه‌رده‌كه‌وین و مێژوو ده‌نوسینه‌وه‌".

 

ئەو سەركردەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان سەرپەرشتی رێكەوتنی نێوان تەڤدەم و ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا كرد و لە ئێستاد زۆرینەی لایەنە سیاسیەكانی رۆژئاوای كوردستان بڕیاریانداوە پێكەوە كار بكەن. 

 






PM:11:42:29/05/2020