بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر ناوچەکانی کۆمەڵگای ( هێتوتێ)ی سەر بەشاری ئامێدی، دوو هاوڵاتی مەدەنی کە باوک و کورێکن شەهید دەبن.
سامی ئوشانه، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک بەماڵپەڕەکانی نزیک پارتی راگەیاندووە" فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پشت چیای (هنداڤی)یان لە کۆمەڵگەی هێتوتێ بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە کە باوک و کوڕن".
بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو کەسانە بە مەبەستی کارکردن لە ڕەز و باخی خۆیان، چوونەتە سنوورەکەو دەڵێت ”باوکەکە ناوی سەید جەلال نێروەییە و تەمەنی ٦٠ ساڵە، کوڕەکەشی ناوی ئەحمەدە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، تا ئێستا تەرمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکەیە و نەگوازراونەتەوە، بەڵام هەندێک لە کەسوکارەکانیان بۆ گواستنەوەی تەرمەکانیان چوونەتە شوێنی بۆردومانەکە“.
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە دوو بۆردومانی جیاوازی فڕۆکەکانی تورکیا ٧ کەس بوونە قوربانی، لە شارباژێڕ دو گەریلای پژاک و سێ لایەنگری ئەو حیزبە شەهیدبوون، ئەمە دووەم رووداوە ئەمڕۆ لە نزیک ئامێدی باوک و کوڕێکی مەدەنی شەهیدبوون.