ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتی سعودیە هەڵکشا

رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سعودیە لە هەڵکشاندایە بەپێی نوێترین ئارماریش تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٣ هه‌زارو ٣٨٤ كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە سعودیە. 

 

بە پێی دواین ئامارەکانی جیهان، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٦٦٧ حاڵەت، لەو ژمارەیەش ٣٦٦ هەزار و ٨٩٦ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

 

هاوکات لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا ملیۆنێک و ٧٩٣ هەزارو ٥٣٠ كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٠٤ هەزار و ٥٤٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٥١٩ هەزار و ٥٦٩ کەسیش چاکبونەتەوە.

 


 

 

 



PM:05:24:30/05/2020