تەندروستی عێراق: ١٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا


ئەمڕۆ شەممە ٣٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماكرا و ٦٦ كەسیش چاكبوونەوە ١٠ كەسیش گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو ٣٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا".

ڕاشیگەیاندووە" كە ٦٦ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات ٦ حاڵەتی مردن لە بەغدا و شارەكانی دیكە تۆماركرا".

تا ئێستا لە عێراق ٦ هەزار و ١٧٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣ هەزار و ١١٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٩٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و لە ئێستاشدا دوو هەزار و ٨٧٤ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و لەو ژمارەیەش ٣٦ کەسیان لە بەشی چاودیری وردن.


 

PM:05:33:30/05/2020