بەرپرسی یەکەمی گۆڕان لە هەولێر لە بارەی خۆپیشاندانەوە دەڵێت " خه‌ڵك جارێكی دیكه نایه‌ته سه‌رشه‌قام، كه كه‌س خۆی نه‌كات به خاوه‌نی".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رادیۆی " نەوا" هێمن شێخانی لەبارەی دۆخی هەولێرەوە ئەوە دەخاتەڕوو کە لە ئێستادا ئەگەری هیچ خۆپیشاندانێک لە ئارادا نییە، دەشڵێت " خه‌ڵك جارێكی دیكه نایه‌ته سه‌رشه‌قام، كه كه‌س خۆی نه‌كات به خاوه‌نی، له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له دوره‌وه و له‌ژێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان ".
لە درێژەی قسەکانی دەربارەی هەڵوێستی گۆڕان و خۆپیشاندان دەڵێت " ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیه‌وێت خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات، پێویستی به‌وه نییه مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌نێك وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه، كه له ٢٠١٨‌دا بزوتنه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، له هه‌ولێر خۆپیشاندانی ئه‌نجامداوه".
هەروەها شیخانی دەشڵێت":خه‌ڵك تاقه‌تی نه‌ماوه له شه‌قام ده‌نگی ئازا و دلێری هه‌ڵبڕێت و دواتر شه‌قی چه‌كدارانی پارتی و یه‌كێتی بخوات".