دواهەمین ڕووداوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ئەمریكا

لوقمان غەفوور

بۆ ڕۆژی پێنحەم خۆپیشاندانەكان بەردەوامە، هەرچەندە لە هەندێك ویلایەت هێمنانەو لەسەرخۆیە و لە هەندێك ویلایەتیش توندوتیژی بەخۆوە دیوە وەك سیاتل لە واشنگتۆن، لوس ئەنجلس.

لە پێنجەم ڕوژدا، چوار پۆلیس كوژراون بە میلیتۆڤی خۆپیشاندەران كاتێك خراوەتە نێو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە و پۆلیسێكیش بەسەختی لە نیویۆرك بریندار بووە.

تیرینس مۆناهان بەڕێوەبەری پۆلیسی نیویۆرك ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران مۆلۆتۆڤ-یان خستووەتە ناو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە، چوار پۆلیس-یان كوژراوە و پۆلیسێكیشیان بەسەختی بریندار بووە. وتیشی: تێكڕا 72 كەس دەستگیركراوە، كە دوو كەسیان كوشتنی ئەو دوو پۆلیسەیان بەسەردا ساخبووەتەوە.

هەروەها لە شاری مەنیئاپلس -ی ویلایەتی مینیسۆتا ژمارەی گاردی نیشتمانی گەیەنرایە 1000 گارد و بڕیارە ئەگەر پێویست بكات بگاتە 3000 گاردیش. ئەوەی تێبینی ئەكرێت لە خۆپیشاندانەكانی مەنیئاپلس-دا ژمارەی خۆپیشاندەران بە تەواوی كەمیكردووە و تەنانەت لە خۆپیشاندانەكانی شەوی 30 ئایار گروپێكی كەم مانەوە.

لە شاری لۆس ئەنجلس ویلایەتی كالیفۆرنیا زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنرا، بۆیە بەهۆی ئەوەوە سەرۆكی شارەوانی شارەكە داوای گاردی نیشتمانی كرد و تا درەنگانی شەو هێووربووە.

 

لەشاری فارگۆ -ی ویلایەتی مینیسۆتا خۆپیشاندان لەسەرلەبەیانی 30 ئادارەوە دەستیپێكرد تا درەنگانی شەو، لەدوای درەنگانی شەو بەهۆی شكاندنی پەنحەرەی هەندێك شوێنەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە داوای گاردی نیشتمانی كرد.

 

لەواشتنۆن دی سی وێرای خۆپیشاندانی هێمنانە، بەڵام گاردی نیشتمانی بڵاوكرایەوە و پێدەچێت لەرۆژانی دواتردا ژمارەی گاردی نیشتمانی زیاتر بكات.

 

شاری ئەتلانتا-ی ویلایەتی جۆرجیا، شەوی 29ی ئایار توندترین خۆپیشاندانی بەخۆیەوە بینی، ژمارەیەكی بێشومار دوكان و بازاڕ شكێنران و شێوێنران و چوار ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنران. لەسەروو هەموو ئەمانەوە بارەگای كەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێن كەوتە بەر هێرشی خۆپیشاندەران و ڕووكاری پێشەوەی بیناكە شێوێنرا.


هەربۆیە سەرۆكی شارەوانی شاری ئەتلەنتا داوای كرد خۆپیشاندان ناكرێت و ڕێگەی پێنادرێت ببێتە هۆی تێكدانی دوكان و بازاڕی شارەكە بۆیە هیچ خۆپیشاندانێك ڕووینەدایەوە و بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ خۆشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە و داوای لێكردن ئەوەی ڕوویداوە شەوی ڕابردوو ڕێگەی پێنادرێت.

 

لەشاری دنەڤێر-ی ویلایەتی كۆلارادۆ خۆپیشاندانی شەوی 29ی ئایار، توندوتیژی زۆری بەخۆیەوە دی، لەئاكامدا 34 كەس بەتۆمەتی ئەو تێكدانە دەستگیركراون و هەندێكیشیان تۆمەتی تێكدان و شكاندنیان بەسەردا ساغبووەتەوە.



PM:12:13:31/05/2020