١١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

تەندروستیی هەولێر رایەگەیاند " 11 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
 

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیێنین کە 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
 

بە چاکبوونەوەی ئەو ١١ تووشبووەی کۆرۆنا ئێستا کۆی گشتیی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٢٢٨ کەس. 

 

ئەوە لە کاتێکدایە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣١ی ئایار وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ٢ تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا لە هۆک تۆمار کران.



PM:06:01:31/05/2020