نرخی ئینتەرنێت کەمدەکرێێتەوە، هێلەکان خێرا دەکرێن



وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە نرخی ئینتەرنێت ٢٥% کەمدەکرێتەوە، هەروەها هێلەکانیش خێراییەکانیان زیاد دەکرێن.

 
ئەمڕۆ ٣١ی ئایار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لە هەولێر، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " کۆمپانیای فاستلینک و نۆرتێل (FTTH) ی ماڵان بەڵێنیاندا لە رۆژی ١/٦/٢٠٢٠ ەوە ەوە نرخی ئینتەرنێت لە ٢٥% دابەزێنن. بۆیە بەهاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان رادەگەیێنین کە ئەو دوو کۆمپانیایە نرخی هێلڵەکانی ئینتەرنێت دادەبەزێنن".

 
دەربارەی نرخی ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاند" لە ٢٠% باجیان هەیە و ئەوەش پەیوەستە بە حکومەتی عێراقی و لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەو بڕیارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دراوە. ئێمە تەنیا داوا لە وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندنی عێراق دەکەین کە ئەو بڕە باجەی لەو کۆمپانیایانە وەردەگیرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان".

 
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، داوا لە کۆمپانیاکانی دیکە دەکات کە ئەوانیش بێنە پێشتەوە و پابەندبن بە بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ئەوانیش نرخەکانیان دابەزێنن.

 
ناوبراو وتیشی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بڕیاریانداوە لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت، خێرایی ئینتەرنێتیش بە ١٠٠% زیاد بکەن. 

 


PM:06:44:31/05/2020