توشبووەیەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا توشبووەیەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

 

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە "سپی" ڕایگەیاند" تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەمەنی ٧٠ ساڵە خەڵکی چەمچەماڵە و لە بازیان نیشتەجێیە، چوار ڕۆژە داغڵی نەخۆشخانە بووەو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا".

 

دوێنێش تووشبوویەكی دیكە بەناوی هاوبیر عومەر تەمەن ٣٧ ساڵ كە كارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش بوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دواییكرد و بەمەش ژمارەی تووشبوان بووە ٧ كەس.

 


PM:07:49:31/05/2020