مه‌سرور بارزانی له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.

 

له‌په‌یامەکەیدا مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ بۆنه‌ی ٤٥ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو: یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.

 

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە" ئومێده‌وارم به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسی و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بین بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ی ئێستا، له‌ رێگه‌ی پشتیوانیكردن له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی كه‌ داوا و خواستی گشت لایه‌نه‌كان و هاوڵاتییانه‌".




PM:10:03:31/05/2020