به‌بۆنه‌ی ٤٥ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه كرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە كادرانی یەكێتی رایگەیاند" یەكێتيى نيشتمانيى كوردستان، بەشێكی گرنگى بزوتنەوەی ڕزگاریخوازيی كوردستانه، لەگەڵ پارتی ديموكراتى كوردستان و لایەنەكانی دیكەدا، هاوبەشی سەرەكی بون لە ده‌سكه‌وته‌كان و پرۆسەی سیاسی و بنياتنانى دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و لە چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان لە دەستوری عێراقدا".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
به‌ڕێزان هاوسەرۆكان و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەكتەبی سیاسيى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له (45)هه‌مين ساڵيادى دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و ته‌واوى ئه‌ندامان و جەماوەری یەكێتی دەكه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
یەكێتيى نيشتمانيى كوردستان، بەشێكی گرنگى بزووتنەوەی رزگاریخوازيی كوردستانه، لەگەڵ پارتی ديموكراتى كوردستان و لایەنەكانی دیكەدا، هاوبەشی سەرەكی بوونە لە ده‌سكه‌وته‌كان و پرۆسەی سیاسی و بنياتنانى دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و لە چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان لە دەستووری عێراقدا.
ئێستاش له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان وه‌ك عێراق و ناوچه‌كه، رووبه‌ڕووى دۆخێكى هه‌ستيار و ته‌حه‌دياتى گه‌وره بووه‌ته‌وه، له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به تهبايى، كارى هاوبه‌ش و يهكڕيزى هه‌يه كه تاکه رێگه‌ى سه‌ركه‌وتن و بنه‌ماى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانه. له رابردوودا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌رۆك مام جه‌لال كه ئه‌مڕۆ به رێزه‌وه يادى دهكهينهوه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستييهن.
بۆ سهقامگيريى سياسى و یەكهەڵوێستى لەسەر پرسە سەرەكییەكانی گەلی كوردستان، تێپەڕاندنى سه‌ركه‌وتووانه‌ى دۆخه‌كه، پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستان، سەرۆكایەتيی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، چاوه‌ڕێى هەڵوێستی كوردستانیانه‌ش له هه‌مووان دەكەین.
له‌م ياده‌دا دروود بۆ گيانى شههيدانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و ته‌واوى شههيدانى كوردستان، كه گيانيان له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا به‌خشى، سه‌رى رێز و نه‌وازش له به‌رده‌مياندا داده‌نوێنين و سڵاو و رێز بۆ خانه‌واده سهربهرزهكانيان ده‌نێرين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31/5/2020