لە ناحیەی تەق تەق سەربە قەزای کۆیە بیرێکی ئاو بەسەر سێ هاوڵاتی یەک خێزان دا دەروخێت و هەرسێکیان گیان لەدەستدەدەن.
ئەو سێ هاوڵاتییە کە لەیەک خێزان خەریکی بیر هەڵکەندن بوون، بیرەکە دەڕوخێت بەسەریاندا و لەبەر قوڵی بیرەکەو زۆری ئەو بەردو خوڵەی رووخاوە بەسەریاندا تا دەرهێنراونەتەوە گیانیان لەدەستداوە.
تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادوەری تەق تەق و دواتر رەوانەی کۆیە دەکرێن بۆ تەواوکردنی راپۆرتی پزیشکی دادوەری.