لەدەربەندیخان و رانیە و چەمچەماڵ دژی قەدەغەکردنی هاتوچۆ خۆپیشاندان دەستیپێکرد( نوێکراوەتەوە)

ئەمشەو ١٧ حوزەیران، سەرەتا لە شاری دەربەندیخان و دواتر لەشاری رانییە و پاشان چەمچەماڵ، خۆپیشاندان دژی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە دەستیپێکرد.

 

خۆپیشاندان لە دەربەندیخان زیاتر لەلایەن دوکاندارو کاسبکارانەوە سازکراو، خۆپیشاندەران کە لەبەردەم بینایەی قائیمقامیەتدا کۆبوونەتەوە داوایان دەکرد کە ئەوان پابەند دەبن بە بەستنی ڕێنوماییەکانی تەندروستیەوە، بەڵام دژی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و داخستنی دوکان و بازاڕەکانن.

 

پێش کەمێک لەمەوپێش لە شاری رانییەش خۆپیشاندان دژی قەدەغکردنی هاتوچۆ دەستیپێکردو خەڵکەکە ناڕازییە لە داخستنی دوکان و بازاڕ و قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەهەنگاوێکی ناوزەد دەکەن کە وەک حکومەتی هیچی پێناکرێت لەڕووی دارایی و ئابوریەوە بۆ خەڵک، رێگا لە کاسبیکردنیش دەگرێت.

 

هەروەها لە چەمچەماڵیش خۆپیشاندەران جگە لەگردووبوونەوەو وتنەوەی دروشمی دژی کەرەنتینەو حکومەتی هەرێم، ئاگریان لەسەر شەقامە گشتیەکانی نزیک خۆپیشاندانەکە کردەوە

 

دوێنێ دوای راگەیاندنی ١٠٣ تووشبوونی نوێ بەکۆرۆنا لە سلێمانی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری دەرکرد لەم شەوەوە کاتژمێر ٦ قەدەغەکردنی هاتوچۆ تا ٦ی حوزەیران دەستپێدەکات.

 



PM:10:50:01/06/2020