وەزیرێکی پێشووی حکومەتی هەرێم ئەو لایەنە ئاشکرا دەکات کە بۆتە هۆی بڵابوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی

وەزیری پێشووتری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، د. دڵشاد عەبدولڕەحمان دەڵێت" ئەوانەی دەروازەکانی سلێمانی یان بەڕووی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوەو، ئەوانەی تیمەتەندروستیەکانیان لەباشماخ کشاندۆتەوە" ئەوانە بەرپرسن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی.

د. دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەروەردەی هەرێم لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " کێ بەرپرسە لەم دۆخەی کۆرۆنا لەسلێمانی؟" نووسیوویەتی " ناکرێ ئەم دۆخە نالەبارەی تەندروستی لەسلێمانی، ھەر ئاوا ڕاگوزەر تێپەڕێ، ئەمە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی ھاوڵاتیانەووھەیە، بەتایبەتی کە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە پابەندی تەواوی بڕیارەکانی حکومەت بوون وئەوەی لەسەریان بوو کردویانە".

لە درێژەی نووسینەکەی، د. دڵشاد دەڵێت " ئەوانەی دەروازەکانی سلێمانی یان بەڕووی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوەو، ئەوانەی تیمەتەندروستیەکانیان لەباشماخ کشاندۆتەوە، دەبێ وەڵامی خەڵک بدەنەوە کە لەسەر چ بنەمایەک دەروازەکانی سلێمانی یان واڵاکرد".

لە کۆتیایدا ناوبراو دەڵێت "ھۆکاری سەرەکی ئەم بڵاوبونەوە خێرایە ھاتنی بێ کۆنترۆڵی خەڵکە لە پارێزگاکانی تری عێراق و، کەرەنتین نەکردنی ئەوانەن کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، ئیدارەی خۆجێی سلێمانی وخودی جەنابی پارێزگار دەبێ ڕوونکردنەوەی ھەبێ" .

 


AM:12:21:02/06/2020