وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەرتاسەری هەرێمی راگەیاندو لەو ماوەیەدا ٣٥ کەس تووشی کۆرۆنابوون زۆرترینیان لە سلێمانی یە.

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٨)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٢٣٣) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٨٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٤١) لە هەولێر، (٦٤) لە سلێمانی، (٦٨٣) لە دهۆك. وە (١١٣٤٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٦٩) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٣٦٥) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٦١) هەولێر، (٣٨٢) سلێمانی، (٣٧٦) دهۆك، (٢٤) هەڵەبجە، (٢٢) سۆران. دەرەنجام (٣٥) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ: ئافرەتێکی تەمەن (٤٩) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە.
پارێزگای سلێمانی (٢٨) پۆزەتیڤ:
• ناو شاری سلێمانی (١٦) پۆزەتیڤ: (١٢) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٢)، (٥٠)، (٤٦)، (٣٨)، (٣٣)، (٣٣)، (٣١)، (٢٩)، (٢٦) و (٤) ئافرەت تەمەنیان (٧٣)، (٧٠)، (٥٤)، (٥٠) ساڵ، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەك دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتووی قەزای پێنجوین، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
• ئیدارەی گەرمیان (١٢) پۆزەتیڤ : (٧') ئافرەت تەمەنیان (٧٤)، (٥٥)، (٥٢)، (٤١)، (٤١)، (٣٢)، (٣١) ساڵ و (٤) پیاو تەمەنیان (٤٥)، (٣٦)، (٢٨)، (٢٧) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (١٩) ساڵ، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، (٦) تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری، (٤) تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار، (١) تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد، (١)تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.
پارێزگای دهۆك (٦) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (٥٢) ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن (٤٤) ساڵ وچوار کچی تەمەن(٢٠)، (١٥)، (١٣)، (٩) ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پێنج تووشبووەکەی تر بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٧٨٧١) پشکنین بووە)


3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٤٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٣١٨) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ حوزەیران ٢٠٢٠



AM:12:40:02/06/2020