به‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو بەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی بۆ پارێزگاكان ئه‌نجامدا و گه‌یشته كه‌ركوك.
بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی کازمی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنی (پاڵەوانەکانی عێراقە) دژی چەکدارانی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێکردوە.
ئەوەش یەكەم سەردانیەتی بۆ شارەكە دوای ئەوەی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستبەكار بووە.