وێنە.. هەژان هێرش لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی دەردەکەوێت


هەژان هێرش، ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگ وێنەیەکی خۆی و کوڕەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ستۆری هەژان هێرش ئەکتەر و پێشکەشکاری دیار وێنەیەکی لەگەڵ "باران"ی کوڕی بڵاوده‌کاته‌وه‌ و ده‌نوسێت" منداڵ جوانترین دیاری خودایە، تەمەن درێژی بۆ ئێوە کە هەمیشە دڵخۆشمان دەکەن، سەرقاڵمان دەکەن، هەر خەندەیەک کە منداڵەکەت بۆت دەکات جوانترین و بە بەهاترین دیارییە، یاریکردن لەگەڵ ئەوان هەرچی خەمی دنیایە لە بیردەبات، دەستگرتنی ئەوان بەهێزترین ووزەت پێ ئەبەخشێت، سوپاس بۆ بوونتان، خوایە گیان بیبەخشە بەو خێزانانەی تا ئێستا پێت نەبەخشیوون". 
 
هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بوە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و چەند ساڵێک پێش ئێستا لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە.

AM:10:25:02/06/2020