پارێزگاری سلێمانی راگه‌یاند" كه تا ئێستا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر كۆرۆنا له‌سلێمانی ڕانه‌گه‌یاندوه و دۆخه‌كه‌ش به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر، پارێزگاری سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا یه‌كه‌م شوێنیین له عێراقدا ده‌ستمان به‌خۆ پارێزی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن كردووه، تا ئێستا نه به‌ڕه‌سمی و نه به ناڕه‌سمی سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر ڤایره‌سه‌كه‌دا ڕانه‌گه‌یاندووه، وه هه‌موو جارێك وتوومانه تاوه‌كو تاكه كه‌سێك له‌م جیهانه هه‌بێت و هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه بێت، مه‌ترسیه‌كان بۆ تووشبوونی خه‌ڵك به كۆرۆنا ڤایره‌س به‌رده‌وام ده‌بێت".
پارێزگاری سلێمانی ده‌رباره‌ی پلانی-یان بۆ دوای واده‌ی كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ڵێت" دوای ئه‌م ماوه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌یه پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ڕێكاری وردتر ده‌ربكه‌ین به‌تایبه‌تی بۆ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، بۆ "هاوڵاتیانی به‌ڕێز"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گره‌نتی تێپه‌ڕبوونی ئه‌م دۆخه‌یه دوو شتن، یه‌كه‌م توند كردنی ڕێكاره‌كان له‌لایه‌ن داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، دووه‌م به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خۆپارێزی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه".
د.هه‌ڤاڵ جه‌ختی كرده‌وه: ئێمه پێمان وایه ، ئه‌م دۆخه به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت، به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن له‌لایه‌ن داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها خۆپارێزی هاوڵاتیان ئه‌و دۆخه تێده‌په‌ڕێنرێت نه‌ك به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی" نه له ئێستا نه له ئاینده داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له دوای 6/6ه‌وه ناكه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندوه" به‌هیچ جۆرێك ڕه‌وایه‌تی ناده‌ین به‌وه‌ی كه ململانێ وهیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی تێكه‌ڵ به‌م بارودۆخه ته‌ندروستییه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی گه‌شه و گره‌نتی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌یه، جدیه‌تی هاوڵاتیانه له دۆخه‌كه‌وه تێگه‌یشتنی ته‌واویانه له ڕاسته‌قینه‌یه‌ی ئه‌م په‌تایه و پابه‌ندبوونی پێویستیانه به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه".