تەندروستی سلێمانی: ١٢ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ١٢ توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و دەگەرێنەوە ماڵەکانیان.

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ١٢ توشبوی كۆرۆنای نوێ لە شارەکە چاكبونەوەو دەگەرێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان، لێرەوە داوا دەكەین هاوڵاتیان پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن لەپێناو ژیانێكی تەندروست و دور لەتوشبوو لە كۆرۆنا".

 

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دوو توشبووی دیکە لە شاری دهۆک چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

 



PM:01:52:02/06/2020