حەوت کەس لە بەرشەلۆنە توشی کۆرۆنا بوون


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ٧ لە یاریزانەکان و شاندی هونەری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و  یانەکە ناویانی بڵاو نەکردووەتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، ٥ یاریزانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ٢ لە شاندی هونەری یانەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا، بەڵام ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ رابیتەی لالیگا ناویانی بڵاو نەکردووەتەوەو  تا ئێستا ناویان نەزانراوە.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانی خۆی لەسەر ئەم هەواڵە نیشانداوەو رابیتەی لالیگای تۆمەتبارکردووە کە ئەو هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکان لە ئێستادا ئەو یاریزانانە بە تەواوی چاکبوونەتەوەو هیچ کێشەیەک لە تەندروستییان نیە، ئەوان دەتوانن ئامادەی یارییەکانی داهاتووی یانەکەیان ببن لە خولی ئیسپانیا.


PM:03:27:02/06/2020