خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی سێ شەممە ٢ی حوزەیران، لەبەدەم قائیمقامیەتی سلێمانی و شەقامی مەولەوی لە کۆتایدا بارگرژی توند لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا روویداو، هێزە ئەمنییەکان بە تەقەکردن لە ئێستادا خۆپیشاندانەکەیان بڵاوە پێکرد.
لەم ڤیدیۆیەدا شەقامەکانی نزیک قائیمقامیەتی سلێمانی و شەقامی مەولەوی دەبێتە مەیدانی پێکدا هەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان بە غازی فرمێسک رێژ و لێدانی کارەبای بڵاوەیان بە خۆپیشاندانی بەر قائیمقامیەت و باخی گشتی هێنا، دواتر خەڵکە خۆپیشاندەرەکە بەرەو شەقامی مەولەوی هەڵهاتن، بەلآم خەڵکەکە هەر لەهەوڵدا بوون نزیک ببنەوە لە بینایەی قائیمقامیەت و بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوی هێزە ئەمنییەکانیش لەسەر شەقامی مەولەوی ئاگریان کردوە، دواتر پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویداو هێزە ئەمنییەکان بە تەقە بڵاوەیان بەخۆپیشاندانەکە هێنا لە ئێستادا.
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی ژمارەیەک هاولآتی دەستگیرکران و لەنێویشیاندا روو رۆژنامەنووسانی NRT و میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن رووبەڕووی ئازاردان بوونەوەو دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیرا.
دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە..