مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی پێی وایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا كاره‌ساتی نه‌خوڵقاندوه و ئه‌وه‌ی ده‌كرێت "خه‌ڵك تۆقاندنه".
دکتۆر کامەران قەرەداخی پزیشکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی سنگ و بۆری هەوا، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، بە به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاگەیاند" كوردستان قۆناغێكی زۆر باشی بڕیووه، كوردستان نابێت به‌هیچ وڵاتێكی تر، ئێمه تازه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئێستا ڕوویداوه له كوردستاندا، ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات بووه هه‌م به‌سیاسی و هه‌م به ته‌ندروستییەوە، هه‌میشه نه‌خۆشی و زانست ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی، ده‌توانن به‌و په‌ره‌گرافه ئێمه زیندانی بكه‌ن و بمانده‌ن به دادگا".
د. كامه‌ران قه‌ره‌داغی جه‌ختیكرده‌وه: باسكردن له ڕوودانی كاره‌سات به‌هۆی كۆرۆناوه له كوردستان بۆ خه‌ڵك تۆقاندنه، ئه‌گه‌ر زانستی كۆرۆنا ڤایڕه‌س وه‌كو خۆی باس بكرێت، به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا، بۆیان باس بكرێت لێره چۆنه و له‌وێ چۆنه و خه‌ڵكه‌كه چۆن مامه‌ڵه‌ی كردووه، خه‌ڵك له ڤایره‌سه‌كه تێده‌گات. ده‌سه‌ڵات له كوردستان نایه‌وێت مرۆڤی كورد له ڤایڕه‌سه‌كه تێبگات. یه‌ك كه‌س كه ده‌مرێت خه‌ڵكه‌كه توشی شۆك و زه‌نده‌ق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه بترسێت و به ئاره‌زووی خۆیان كۆنتڕۆڵییان بكه‌ن، باشترین هۆكار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مرۆڤ ترس و تۆقاندنه. ئه‌گه‌ر بێیت به شێوه‌یه‌كی زانستی باسی كۆرۆنا ڤایڕه‌س بكه‌یت، خه‌ڵكه‌كه تێبگه‌یه‌نرێت كه كۆرۆنا ڤایڕه‌س ئه‌مه‌یه، تێده‌گات كۆرۆنا ڤایڕه‌س ڕێژه‌ی مردنی له جیهاندا چه‌نده، له باشترین وڵاتانی ئیسكەنده‌ناڤیا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا وئیتاڵیا و ئیسپانیا چۆن ڕۆیشتووه، ئه‌و وڵاتانه چۆن مردن و چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئێستا خه‌ریكی چین. ئه‌م شێوه‌یه دەبێت پیشانی خه‌ڵك بدرێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و واقعی. من وه‌كو شه‌خصی كامه‌ران هه‌رگیز كۆرۆنا ڤایڕه‌س وه‌كو كاره‌سات نابینم.