لە شاری کفری خۆپیشاندانە

بۆ دووەم شەوە لەسەر یەک گەنجان و خەڵکی کفری خۆپیشاندان سازدەکەن و بەسەدان گەنج ڕژاونەتە سەر شەقامی گشتی شارەکە.

 

جارێکی تر خەڵک و گەنجانی کفری دژی دەسەلآتدارانی هەرێم ئەمشەو ٣ی حوزەیران دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

 

خۆپیشاندانی ئەو شارە کە بەشداربووان زۆریان گەنجن، دوای هەڵگرتنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ دێت، ئەوان بە پێچەوانەی شارو شارۆچکەکانی تری ناوچەکانی سەوزو شینەوە، داوای رووخانی ئەم دەسەڵاتەی کوردستان دەکەن.

 

لە پەناو ئەو درووشمەدا، خەڵکە خۆپیشاندەرەکە داوای هەلی کارو ئاوڕدانەوە لە شارەکەیان دەکەن.



PM:10:24:03/06/2020