ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، لە قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان و چین و توێژەكان دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد.
بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاکسازی و دابەشکردنی مووچە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەرەنتینەکردنی هاوڵاتییان و ڕاگەیاندنی قەدەغەى هاتوچۆوە خۆپیشاندان لەشار و شارۆچکە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.