وێنە.. ئەنجلیا جۆلی یادی ٤٥ ساڵەی لە دایکبوونی دەکاتەوە



خانمە ئەکتەری هولید و  نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری  مرۆیی یادی تێپەڕبوونی ٤٥ ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە.
 
خانمە ئەکتەری دیاری سینەما ئەنجێلینا جولی لە دایکبووی ٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٧٥ە لە شاری لۆس ئانجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا، لە خێزانێکی هونەری واتە دایک و باوکی ئەکتەر بوون بەناوەکانی جۆن ڤۆیت و مارشلین بێرتاند.


ئەنجێلینا جولی لە قۆناغی هەرزەکاری واز لە خوێندن دەهێنێت و دەست بەکاری نمایشکاری دەکات لە شارەکانی لەندەن و نیویۆرک و لۆس ئەنجلۆس، لە تەمەنی ١٨ ساڵی بۆ یەکەمجار لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی " Cyborg 2" دەردەکەوێت، بەڵام شکستی هێنا و بڕیاریدا چیتر نەچێتەوە ناو سینەما و کاری نواندن.


جولی بڕیارەکەی لە ساڵی ١٩٩٥ هەڵدەوەشێنێتەوە و دووبارە بەشداری لە فیلمێک دەکات بەناوی " Hackers"، بەڵام ئەمجارەیان سەرکەتوو و بەردەوام بوو.


پاش ماوەیەکی زۆر لە بەشداریکردنی لە چەندین فیلم، لە ساڵی ١٩٩٧ رۆڵی لە فیلمی " Cornelia Wallace" بینی، ئەمجارەیان توانی ببێتە ئەستێرەی سینەما و بە تەواوی خۆی بناسێنێت و خەڵاتی باشترین بەدەستبهێنێت.


پاشان ئەنجێلینا جولی هەوڵیدا لە زانکۆ بخوێنێت بۆ بواری فیلم سازی، بەڵام ئەو فیلمەی بە جیهانی ناساند ناوی " Girl Interrupted" بوو، کە وەک باشترین ئەکتەری کچ خەڵاتی " Academy Award" وەرگرت.


بەپێی زانیارییەکان جولی گرانبەهاترین ئەکتەری کچ بووە لە ساڵەکانی ٢٠٠٩،٢٠١١، ٢٠١٣، هاوکات سێ جار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرتووە و دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە، چەندنین خەڵاتی دیکە.
ئەنجێلینا جولی جگە لە سینەما و بواری هونەری، هاوکات کەسایەتیەکی میهرەبان و بەخشندە بووە، ئەمەش وایکرد بە کارە خێرخوازیەکانی بناسرێت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانە بۆ كاروباری كۆچبەران لە جیهاندا.


ئەنجێلینا جولی سێ جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کۆتا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگ براد پیت بوو، بەڵام ئێستا جیابووەتەوە و خاوەنی شەش منداڵن کە تەنها سێ لەو منداڵانە منداڵی راستەقینەی خۆیەتی.

 
ئەنجێلینا جولی دووجار سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کردوەو ئاوارەکانی شەڕی سوریاو عێراقی بەسەرکردۆتەوە.
سوود لە پەیجی کەی مەگەزین وەرگیراوە.

 


PM:04:19:04/06/2020