تەندروستی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بەشێوەیەکی زۆر فراوان بڵاوبۆتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی مەترسییەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت" سەرچاوەی تووشبووەکان بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبۆتەوە".

 

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دۆخەکە مەترسیدارە ژمارەی تووشبوان بەشێوەیەکی زۆر فراوان بڵاوبۆتەوە و سەرچاوەی تووشبووەکانیش تا ئێستا نازانرێت". 

 

ڕاشیگەیاند" ئەو نەخۆشخانانەشی دامان نابوو بۆ چارەسەری کۆرۆنا خەریکە پڕدەبێتەوە". 

 

کۆی گشتی تووشبوان بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی 910 کەسە، لەکۆی ئەو ژمارەیەش 441 تووشبوو چاکبونەتەوە و 450 کەسی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ن و 17 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی 24 کاتژمێریشدا 56 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەریم تۆمارکراون.

 



PM:08:36:04/06/2020