ئەمشەو لە ناحییەی کەڵەک هاوڵاتیان و چین و توێژەكان دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد.
بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران داوای کردنەوەی ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک دەکەن، ناحییەی کەڵەک دەکەوێتەوە باکووری ڕۆژئاوای هەولێرەوە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک خۆپیشاندەران داوای کردنەوەی ڕێگاکە دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەرەنتینەکردنی هاوڵاتییان و ڕاگەیاندنی قەدەغەى هاتوچۆوە خۆپیشاندان لەشار و شارۆچکە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.