تهندروستی چهمچهماڵ رایدەگەیەنێت" ئهمڕۆ له ئهنجامی پشكنینیهكان پێنج تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراون".
لە ڕاگەیەندراوێکدا د.فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند" لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، پێنج تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID- 19 تۆمارکراوەن".
ئاشکراشیکرد، تووشبووەکان دوو پیاو و سێ ئافرەتن کە تەمەنیان ٤٣ و ٥٠ و ٥٣ و ٥٥ و ٦٧ ساڵە.
سەبارەت بە تووشبووەکان ئاماژەی بەوەکردووە" چوار لە تووشبووەکان دانیشتووی ناحییەی تەکیەی کاکەمەندن و بەرکەوتووی تووشبووە کۆچکردووەکەی پێشوون، تووشبووەکەی تریش دانیشتووی ناحییە شۆڕشە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدایە".
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وتیشی" لە ئێستادا سەرجەم تووشبووەکان لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا، لە ژێر چاودێری پزیشکیدان".