وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند" لە 15%ی پارەی قەرزی کارەبا خۆشدەبین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاماژه به كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵی) ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، تا رۆژی (15ی حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، قه‌رزی كاره‌باكانیان بده‌ن، به‌رێژه‌ی 15% لێخۆشبونیان بۆ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سود له‌و هه‌له وه‌ربگرن، له رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌وه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن".