پێچەوانەی سەرۆکی پەرلەمان کە پێیوایە هاوسەنگی لەکارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان پیادە ناکرێت و بۆ کێشەکانی خەڵک کۆنابێتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت" : تاكه هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی" .
سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان كوردستان ئاشكرای کرد، حه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانیش ده‌گیرێته به‌ر. ده‌شڵێ: تاكه هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی .
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە "له ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌مان هه‌بووه، ئێستاش هیچ هۆكارێك نابینین بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نه‌كرێ و ڕێچكه ئه‌ساسییه‌كه‌ی نه‌گرێته به‌ر، به خۆشحاڵییه‌وه ئیستا هیچ گرفتێك نابینین، هه‌موو لایه‌ك كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی ده‌كات و هیچ گرفتێكمان نییه، په‌رله‌مان شوێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ببێته شوێنی كێشه و ده‌بێ كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌ناو په‌رله‌مان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو و زاڵ بین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه."
لە درێژەی قسەکانیدا خۆشناو دەشڵێت: " تاكه هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی و ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌ی پێشتر به جۆرێك كاریگه‌رییان هه‌بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند ڕۆژه، یان حه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ و ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانیش ده‌گیرێته به‌ر ".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له پەرلەمانی كوردستان پێوایە "بۆی هه‌یه چه‌ند وه‌زیرێكیش له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بێنه پەرلەمان و گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌ت و پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخ و بابه‌تانه‌ی كه پێویست بكات گفتوگۆ و هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، ده‌كه‌ین و به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بینه‌وە."
پەرلەمان لە مانگی رابردووەوە بەهۆی سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمان کۆنەبۆتەوە.