لە کۆیە خۆپیشاندان دەستیپێکرد

ئەمشەو ٥ ی حوزەیران لە شاری کۆیە گەنجانی ئەو شارە رژانە سەرشەقام و دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.

 

خۆپیشاندانی ئەمشارە وەک بەشداربووان ئاماژەی بۆ دەکەن لە پێناو ئاوڕدانەوە لەشارەکەو چاککردنی گوزەران و، ژمارەیەک لە گەنجانی بەشداربووش داوای گۆڕینی حوکمڕانی لە کوردستاندا دەکەن.

 

هەر ئەمشەویش خۆپیشاندانەکانی شاری کفری لە باشوری هەرێمی کوردستان بۆ سێهەم شەو بەردەوامە.

 

خۆپیشاندانی گەنجان شەوانە لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بووە بەدیاردەو شەوانی رابردوو لە شارۆچکەی کەڵەک و کفری، بەرۆژیش لە شارەزوورو پیرەمەگروون، بەڕێوەچوو، بڕیارە سبەینێش لە سلێمانی ئەنجام بدرێت. 

 

 



PM:10:04:05/06/2020