وەزارەتی دارایی و ئابووری رونکردنەوەیەکی لە بارەى کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات" کەمکردنەوەى موچەی فەرمانبەران چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە".

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە" ‏‎سەرباری خراپی دۆخی دەرونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن، کە گوایە لە کۆبونەوەی 3-6-2020 بابەتێکی کۆبونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوە، ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ هەموو لایەکی ڕوندەکەنەوە لە کارنامەی کۆبونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبوە. 

‏‎هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە 3-6-2020.




AM:08:53:06/06/2020